٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٨:٥٠
شانە نووستووەکانی داعش لە کام ناوچەکانی عێراقن؟

شکستی گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق چوار ساڵی تێپەڕاندووە و هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لەوانە سوپای عێراق، پۆلیسی فیدراڵ و هێزەکانی حەشدی شەعبی و حەشدی عەشایری توانیویانە ئاسایش لە وڵاتی عێراق جێگیر بکەن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ گرووپی نێودەوڵەتی: ئێستا، ئاوەدان کردنەوەی ناوچەگەلێک کە لە سەردەمی شەڕ لەگەڵ تیرۆریزم خەساری قورسیان بەرکەوتووە بە هێواشی دەچێتە پێشەوە و زۆری ماوە کە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە ژیانیان ئاسایی بێتەوە. بەڵام ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارەکان هاوکات لەگەڵ ئۆپراسیۆنی هێزی یەکینەکانی ئەندازیاری بۆ پاک کردنەوەی ناوچە بە مینڕێژەکان خێرا بووەتەوە.

ئەگەرچی هێزە عێراقییەکان بە پشتیوانی بەرەی بەرخۆدان لە پاییزی ساڵی ٩٦ توانیان ڕێکخراوی گرووپی تیرۆریستی داعش تێکبشکێنن و تیرۆریستەکان کۆنترۆڵی هیچ ناوچەیەکیان بەتواوەتی لە دەست نییە، بەڵام شانە نوستووەکانی ئەو گرووپە هێشتا بە شێوەی شاردراوە لە هەندێک ناوچە هەر چالاکییان هەیە.

342/